ناوبژیوانی یارییەکەی ئەمشەوی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا نیگەران دەکات

 

بڕیارە کاتژمێر 10 ی ئەمشەو لەسەر یاریگای بینتۆ فیمارین لە سڤیلیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا نێوان بارسێلۆنا و ڤالەنسیا ئەنجام بدرێت، بەر لەو یارییە گرنگەش یانە کەتەۆلنییەکە ترسەکانی بەرانبەر ناوبژیوانی یارییەکە خستوەتە ڕوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردوەتەوە کە بەڕێوەبردنی ئەو یارییە لە لایەن (ئالبێرتۆ ماینکۆ)ی ناوبژیوانی ناسراو بەهۆی یادەوەرییە خراپەکانی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە فالێکی خراپە و ئاماژەیەکی باش نابێت , بە شوومی وەسف کردوە، لە رۆژنامەکە هاتوە کە یاریزانان و هاندەرانی بارسێلۆنا هەر تەنها بە بینینی ئەو ناوبژیوانە ڕەشبینی دایان دەگرێت، لەبەر ئەوەی مێژوی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە هیچ باش نییە، بە تایبەتی لە جامی شای ئیسپانیا، لەبەر ئەوەی پێشتر بارسا لە وەرزی 2007-2008 لەقۆناخی پێش کۆتایی بە ئەنجامی 3-2 بەرانبەر ڤالەنسیا دۆڕاوە و ماڵئاوایی کردوە، دواتریش جارێکی دیکە لە وەرزی 2010-2011 جارێکی دیکە لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بەرانبەر ڕیال مەدرید شکستی خواردوە.

لە درێژەی بابەتەکەی مۆندۆ و مەترسییەکان لەو ناوبژیوانە باسی داوەتەکە و ڕێزلێنانەکەی فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کراوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەو ڕێزلێنانەی پێرێز لەو ساتەدا ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ئەو ناوبژیوانە دڵی پێرێز خۆش بکات و لە یاری کۆتاییدا زۆر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ بارسێلۆنا و یاریزانانی بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close