سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ مێسی ئەنجامدا

ئێزگەی کەتەلۆنیا هەواڵی کۆبونەوەیەکی نهێنی نێوان (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی ئاشکرا کردوە کە تێیدا باسی چارەنووسی ڕاهێنەر و یاریزانە ڕۆیشتوەکان و گرێبەستی گریزمان کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا، کۆبوونەوە نهێنییەکە لە ژوورێکی داخراوی ماڵەکەی مێسی بووە، لەوێدا باسی گرێبەستە داهاتوەکان و یاریزانە ڕۆیشتوەکان و چارەنووسی ڤاڵڤێردی کراوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە قسەکانی مێسی لە پرێس کۆنفڕانسەکەی دوێنێ پێشتر لە نێو ئەو کۆبوونەوەی باسی لێوەکرابوو، بە تایبەتی یەکلایی کردنەوەی مانەوەی ڤاڵڤێردی و پشتگیری کردنی ڕاهێنەرەکە، جگە لەوەش سارد و سڕی مێسی سەبارەت بە گرێبەستی گریزمان دەریدەخات کە پێشتر لە کۆبوونەوە نێهنیەکە ڕەزامەندی لەسەر هاتنی گریزمان نەدراوە و هەوەها سەبارەت بە رۆیشتوان لە بارسێلۆنا باسی قسەکانی میدیاکان کراوە کە ئاماژە بە رۆیشتنی ئۆمتیتی و کۆتینیۆ و ڕاکیتیچ دەکەن.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە، کە کۆبوونەوەی بارتۆمیۆ و مێسی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە هەستیارانە بووە، کە پەیوەندییان بە داهاتووی بارسێلۆنا هەیە، بەڵام دوور لە میدیاکان و کاریگەری ئەوان لەسەر بارودۆخی یانەکە لەو ساتە هەستیارە بەر لە یاری کۆتایی جامی شا کە بڕیارە ئەمشەو یەکلایی بکرێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close