یاریزانێكی ریال مه‌درید: ئه‌گه‌ر نێیمار بێته‌ یانه‌كه‌مان یه‌كسه‌ر ده‌ڕۆم

له‌ ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید كه‌س نێیماری ناوێت

یاریزانێكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌گه‌ر نێیمار داسێلڤا له‌ پاریس سانجێرمان بكڕن یه‌كسه‌ر یانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

كه‌ناڵی فۆكس سپۆرتی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌، ماركۆ ئه‌سینسیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوینه‌ ریال مه‌درید نێیمار له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، ئه‌وا یه‌كسه‌ر یانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ئێدین هازارد و لۆكا یۆڤیچی بكڕێت و نێیماریشی بێته‌ سه‌ر، ئه‌وا هیچ ده‌رفه‌تێكی یاریكردنی نامێنێت.

له‌ ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید، سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه‌ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌كه‌ پێیان باش نییه‌ ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نێیمار بكات، ته‌نانه‌ت زیدانیش ده‌ترسێت نیمۆ له‌ ژووری جلگۆڕین كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ دروست بكات.

ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌ له‌ نێوان نێیمار مباپێ یه‌كێكیان له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close