شۆۆۆۆۆۆۆۆك، رامۆس بڕیاری داوه‌ ئه‌م هاوینه‌ ریال مه‌درید به‌جێبهێڵێت

15 رۆژه‌ بڕیاری به‌جێهێشتنی ریال مه‌دریدی به‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز راگه‌یاندووه‌

سێرخیۆ رامۆس بڕیاری داوه‌ له‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌جێبهێڵێت و 15 رۆژه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی خۆیشی به‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز راگه‌یاندووه‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، سێرخیۆ رامۆس دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندووه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت، له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید گومانێكی زۆر هه‌یه‌ ئه‌م هاوینه‌ رامۆس ماڵئاوایی له‌ مێرێنگی بكات.

به‌رنامه‌ی ئێل چێرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، رامۆس له‌ ریال مه‌درید دڵخۆش نییه‌ و پێیوایه‌ كاتێكی گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت، ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ رامۆس كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پێرێز هه‌یه‌ بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ بڕوات.

رامۆسی 33 ساڵان تاكو هاوینی 2021 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی كریستیانۆ رۆنالدۆ داوای له‌ به‌رپرسانی یۆڤێنتۆس كردووه‌ هه‌وڵ بۆ كڕینی رامۆس بده‌ن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close