پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ یاریی کۆتایی جامی شا بە کۆمەڵێک یاریزانی پێکراو بڵاوکرایەوە

بەیانی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا رووبەڕووی ڤاڵێنسیا دەبێتە و پێش ئەم یارییەش، بارسا پێکهاتەی فەرمی یانەکەی راگەیاند و کۆمەڵێک یاریزان بە پێکانەوە بانگێشتکراون.

بارسێلۆنا لە ئەکاونتی تایبەت بەخۆی لە تویتەر، بەفەرمی پێکهاتەی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی جامی شا راگەیاند، پێش ئەم یارییەش هەریەکە لە فلیپ کۆتینهۆ، ئارسەر میلۆ و نێلسن سمیدۆ بەبێ کێشە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسایان کردووە.

لە پێکهاتەی بارسا ناوی هەریەک لە مارک ئەندریا تیر شتیگن، لویس سوارێز و کیڤن پرێنس بواتینگ، عوسمان دێمبلی و رافینها ئەلکانتارا دەبینرێت، کە بەفەرمی ئەو یاریزانە پێکانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close