هاندەرانی بارسێلۆنا دەیانەوێت لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەکەیان شکست بێنێت؟

وابریارە بەیانی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا لە یاریگای بینیتۆ ڤیا مارینی تایبەت بە ریال بینتیس رووبەڕووی یەک ببنەوە و پێش ئەم یارییەش، جیاواز لە رووداوەکانی رابردوو، بەشێکی زۆری هاندەرانی بارسا ئارەزوو دەکەن یانەکەیان لە یاریی کۆتایی شکست بێنێت.

بەشێکی زۆری هاندەرانی بارسێلۆنا، دوای شکستە گەورەکەی یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ تەواو لە بارودۆخی یانەکەیان رازی نین  و دەیانەوت بارسا گۆڕانکاری بکات، لەسەروی هەمووشیانەوە دەیانەوێت ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بەڕێوبەری هونەری بارسا لە کارەکانی دوور بخرێتەوە.

بارسێلۆنا ئەمە بۆ ساڵی دووەم بوو کە لە چامپیۆنزلیگ ریمۆنتادای بەسەردا بکرێت، هاندەرانی بارساش دەیانەوێت یانەکەیان لە جێگای ئەوەی گرینگی بە جامی شا بدات، زیاتر هەوڵ بدات بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت، پێشیان وایە کە هۆکاری سەرەکی ئەم ئەنجامانە ئێرنێستۆ ڤالڤێردییە و ئەگەر بارسا لە یاریی کۆتایی جامی شا شکست بێنێت، ئەوا ڤالڤێردی ماڵئاوایی لە کامپ نوو دەکات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close