ریال مەدرید داهاتووی مارکۆ ئەسینسیۆی ئاشکرا کرد.

لەگەڵ تەواوبوونی وەرزێکی پر لە ناخۆشی و دەردەسەری بۆ ریال مەدرید، چارەنووسی کۆمەڵێک یاریزانی ئەو یانەی بە نادیاری ماوەتەوە و چاوەروان دەکرێت، مێرەنگی گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەی بکات، یەکێک لەو یاریزانانەش کە چارەنووسی تاوەکو ئێستا بە نادیاری مابوویەوە، مارکۆ ئەسینسیۆیە.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوەی بڵاوبویەوە کە تۆتێنهام هۆتسپێرس دەیەوێت ئەسینسیۆ بگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەستێکی پێشکەشی ریال مدرید کردووە، بە تایبەت پرۆگرامی (چرینگیتۆ) کە بەگەرمی باسی لەوە دەکرد، رۆژنامەیێکی ئیسپانی و نزیک لە ریال مەدرید نوێترین زانیاریان لە بارەی داهاتووی ئەو یاریزانە ئیسپانیە بڵاوکردەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، ریال مەدرید نایەوێت دەست بەرداری ئەسینسیۆ بێت و زێدان دەیەوێت ئەو یاریزانە لە ریزەکانی بهێڵێتەوە، چونکە ئەو یاریزانە لاوە بەشێکی گرینگ دەبێتە لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی، جگەلەوە هەر یانەیێک بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی، دەبێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 700ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close