داوا له‌ مێسی ده‌كرێت به‌ ریشه‌وه‌ به‌شداریی كۆپا ئامێریكای 2019 بكات.

هانده‌رانی ئارجێنتینا داوا له‌ مێسی ده‌كه‌ن به‌ ریشه‌وه‌ به‌شداریی یارییه‌كانی كۆپا ئامێریكا بكات، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له‌ بڕازیل ده‌ستپێده‌كات.

مێسی تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ هیچ نازناوێك بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، گه‌رچی له‌ كۆپا ئامێریكای 2015 و 2016 دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه‌ تانگۆ له‌ یاریی كۆتایی دۆڕا.

مێسی تاكو ئێستا 154 یاریی به‌ ریشه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ و 147 گۆڵی كردووه‌، واته‌ 0,95 گۆڵی له‌ هه‌ر یارییه‌ك كردووه‌، به‌ڵام ئاماره‌كانی لیۆ بێ ریش خراپترن، له‌ كۆی 532 یاری مێسی 454 گۆڵی كردووه‌، واته‌ له‌ هه‌ر یارییه‌ك به‌بێ ریش 0,85 گۆڵی كردووه‌.

له‌ كۆپا ئامێریكای 2016 مێسی بۆیه‌كه‌مجار به‌ ریشه‌وه‌ یاریی كرد، هانده‌رانی ئارجێنتینا هیوادارن ئه‌مجاره‌ش به‌ ریشه‌وه‌ یاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نازناوه‌كه‌ بۆ تانگۆ به‌ده‌ست بهێنێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close