پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.. لیڤه‌رپوول تووشی كێشه‌یه‌كی سه‌یر بووه‌

لیڤه‌رپوول هه‌فته‌یه‌ك پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ تووشی كێشه‌یه‌كی سه‌یر بووه‌، هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده‌ نییه‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاریی له‌گه‌ڵ بكات!

رۆژنامه‌ی میترۆی ئینگلیزی ئاشكرایكردووه‌، له‌وه‌ته‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ یاریزانانی لیڤه‌رپوول گه‌شتی مه‌دریدییان كردووه‌ و له‌وێ دوور له‌ چاوی كامێراكان و دوور له‌ فشاری هانده‌ران كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانیان كردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر داوای یۆرگن كلۆپ ده‌یانه‌وێت یارییه‌كی دۆستانه‌ رێكبخه‌ن، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك نییه‌ یاریی له‌گه‌ڵ رێدز بكات.

جگه‌ له‌ سێریا ئه‌ی و لیگ1 سه‌رجه‌م خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كۆتاییان هاتووه‌، بۆیه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ هه‌وڵدان یارییه‌كی دۆستانه‌ رێكبخه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی یانه‌كان پشوویان به‌ یاریزانه‌كان داوه‌ و ناتوانن یاریی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لكه‌ماری هۆڵه‌ندیش قسه‌یان كردووه‌، كه‌چی ئه‌وانیش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بڕیاریان داوه‌ تیپی خوار 23 ساڵانی یانه‌كه‌یان ئه‌و یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌ ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و یارییه‌ بۆ كلۆپ رێكبخه‌ن، كه‌ رۆژی 1ی مانگی داهاتوو لیڤه‌رپوول له‌ مه‌درید له‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی تۆتێنهام هۆتسپێرس ده‌بێته‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close