نوێترین زانیاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نێیمار و مباپێ بۆ ریال مه‌درید

ده‌نگۆی رۆیشتنی مباپێ و نێیمار له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ به‌ره‌و ریال مه‌درید رۆژ به‌ رۆژ گه‌رمتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته‌ رادده‌یه‌ك راهێنه‌ری پاریس سانجێرمانیش ناتوانێت گرێنتی مانه‌وه‌یان بكات.

رۆژنامه‌كانی ئاس و ماركای ئیسپانی كه‌ هه‌ردوكیان له‌ ریال مه‌درید نزیكن، له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینییاندا له‌ رووپه‌ڕی سه‌ره‌كی باسی چوونی نێیمار و مباپێیان كردووه‌ بۆ ریال مه‌درید، رۆژنامه‌ی ئاس نووسیویه‌تی خه‌ریكه‌ پاریس سانجێرمان ته‌واو تووڕه‌ ده‌بێت، رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی تۆماس تۆخێل له‌ نوێترین لێدوانیدا گرێنتی مانه‌وه‌ی مباپێ و نێیماری له‌ یانه‌كه‌ی نه‌كرد.

رۆژنامه‌ی ماركاش له‌باره‌ی كه‌یسی مباپێ و نێیمار نووسیویه‌تی، نێیمار به‌بێ پرسی ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌ی راهێنانه‌كانی پاریس سانجێرمانی به‌جێهێشتووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل كردووه‌، ئه‌مه‌ش یانه‌ی پاریس سانجێرمانی تووڕه‌ كردووه‌.

تۆماس تۆخێل له‌ دوایین لێدوانیدا، رایگه‌یاند ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن مباپێ و نێیمار له‌ یانه‌كه‌یان بمێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بشڕۆن ئه‌وان شوێنگره‌وه‌یان ده‌دۆزنه‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close