ریال مەدرید هاتە سەرهێل بۆ کرینی یاریزانێکی ئەیاکس ئەمستردام

دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا و پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزی یاریزانانی ئەیاکس، خواستی کرینی یاریزانەکان زیادی کرد، هەر زوو بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە رۆیشتنی چەند یاریزانێکی لە یانەکە راگەیاند، ریال مەدریدیش کە وەرزێکی زۆر خراپی پێشکەش کرد بۆ گواستنەوەی یارزانێکی ئەو یانەیە هاتە سەر هێل

ماڵپەری داریۆ سپۆرتی ئیسپاننی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاو کردۆتەوە، ریال مەدرید بری 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ‌حەکیم زیاشی مەغریبی یاریزانی ئەیاکس ئامادە کردووە، دەیەوێت هەر زوو گرێبەستەکە یەکلای بکاتەوە، دوای ئەوەی ئۆڤەرمارسی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە رۆیشتنی یاریزانەکەی لە کۆتایی وەرز راگەیاند بوو، بەڵام ئەوەی کاری ریال مەدرید زەحمەت کردووە خواستی یانەکانی ئینگلتەرایە لەسەر ئەو یاریزانە ئەوانیش یانەکانی چێڵسی ولیڤەرپوول و ئارسێناڵە،

زیاش لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ ئەیاکس توانی بەشداری 47 گۆڵی یانەکەی بکات، 21 گۆڵی تۆمار کردوو، 26 ئەسێستیشی بۆ هاوڕێکانی هەبوو، ناسناوی خولی هۆڵەندی و جامی هۆڵەندی بەدەست هێناوە، بریاریداوە لە کۆتایی وەرز یانەکە جێبێڵێت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close