3 یانەی گەورەی ئەوروپا چاوەڕێی بڕیارێکی ریال مەدرید دەکەن

لەگەڵ ئەو گۆڕانگارییانەی چاوەڕێ دەکرێت لە لایەن زێدان لە یانەی ریال مەدرید ئەنجام بدرێت، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری بارودۆخەکە دەکەن تا بتوانن لە قوربانییەکانی زیزۆ وەربگرن و گرێبەست لەگەڵ هەندێکیان واژۆ بکەن.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی و ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی ئاماژەیان کردوە کە هەردوو یانە گەورەکەی شاری مانچێستەر (مان سیتی و مان یۆنایتد) لە نزیکەوە چاوەڕێی کۆتا بڕیاری زێدان دەکەن سەبارەت بە ئیسکۆ بۆ ئەوەی گەر ڕیال مەدرید دەستبەرداری بێت ئەوان بتوانن بۆ خۆیان ڕازی بکەن و سەبارت بە مەرجەکانیش لەگەڵ پێرێز گفتوگۆڵ بکەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕیال مەدرید گرێبەستی تۆنی کڕۆسی تازەکردەوە، ئەوەش چوونەدەرەوەی ئیسکۆ نزیکتر دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی زێدان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی ناوەڕاستکاری دیکە واژۆ بکات.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە جگە لەم دوو یانەیە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە بەهێزترین پاڵێوراو هەژمار دەکرێت بۆ ئەوەی ئیسکۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو یانەیە دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە پێرێز دەیەوێت لە فرۆشتنی ئیسکۆ دەستەبەری بکات، کە بڕە پارەکە دەگاتە 100 تا 120 ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یۆنایتد دەیانەوێت بەهای گرێبەستەکە خوار 100 ملیۆن یۆرۆ بەکۆتا بێت.

ئاشکرایە کە ئیسکۆی تەمەن 27 ساڵ پێشتریش نەیتوانیبوو متمانەی تەواوی زێدان بەدەست بهێنێت، پێ دەچێت لەم وەرزەش بە هەمان شێوە بێت، بۆیە بە پێی بارودۆخەکان ڕۆیشتنی ئیسکۆ لە یانەی شاهانە بە کارێکی چاوەڕوانکراو و ئاسایی لەقەڵەم دەدرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close