ڤاران: له ریال مه‌درید ده‌مێنمه‌وه و باشترین شوێنیش بۆ پۆگبا ریال مه‌دریده
ڤارن، به‌رگریكاری فڕه‌نسی و ریال مه‌درید، ماوه‌یه‌كه راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڤاران مێرێنگێ جێدێڵیت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و مانه‌وی خۆی له‌گه‌ڵ زێدان دووپاتكدره‌وه، له دیمانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی باسی زۆر شتی تایبه‌ت و نهێنی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
ڤاران: وه‌رزێكی ناخۆشمان به‌ڕێكرد، به‌تایبه‌تی له لایه‌نی ده‌روونی زۆر خراپ بووین، به‌ڵام لایه‌نی چاكی ئه‌م بارودۆخه ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی یاریزانه‌كانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدانیش كارێكی باش بوو روویدا.
ماركا: به‌هۆی هیلاكیه‌وه ئاستان وای لێهات؟
ڤاران: ناتوانین ده جار به‌دوای یه‌ك چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه، بردنه‌وه‌ی سێ نازناویش به‌دوای یه‌ك كارێكی گه‌وره‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ش هۆكار نه‌بوو زۆر هۆكاری تر هه‌بوون تا ئاستمان به‌و شێوه خراپه ده‌ربكه‌وێت.
ماركا: به‌بێ كریستیانۆ تیپه‌كه توانی بردنه‌وه‌ی نازناوی هه‌یه؟
ڤاران: به‌ڵی به دڵنیایه‌وه ده‌توانیین، له‌سه‌ره‌تای وه‌رز باش ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام دواتر ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌بوونه‌وه، هه‌تا له وه‌رزی رابردوو باشتر ده‌ستمان پێكرد.
ماركا: له‌سه‌ر ئاستی تاك خۆت چۆن هه‌ڵده‌سنگێنی؟
ڤاران: هه‌موو شتێكم له پێناوی ئه‌وه كرد به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكه‌م، به‌ڵام كاتی گونجاوم نه‌بوو بۆ پشوودان و ئاماده‌كاری له‌سه‌رتای وه‌رز، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن پاڵه‌وانانی مۆندیالی 1998 ئاگادار كرامه‌وه كه هه‌مان كێشه‌یان له‌و كاته‌دا هه‌بووه، رێنمایان كردم چۆن ئاگاداری خۆم بم، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه بۆمن له ژیانی وه‌رزشیم وه‌رزێكی خراپ بوو.
ماركا: له‌و ته‌مه‌ندا هه‌موو شتێكت بردۆته‌وه، چی ماوه هه‌وڵی بۆ بده‌ی؟
ڤاران: به‌ڵی راسته من ئێستا گه‌نجم ئه‌زموونیشم زۆره له یارییه گه‌وره‌كان، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م باشترین ئاست پیشكه‌ش بكه‌م، ده‌مه‌وێت وه‌رزی داهاتوو باشترین وه‌رزی یاریی كردنم بێت، پشووه‌كی باش وه‌رده‌گرم، دواتر ده‌ستده‌كه‌مه‌وه به خۆ ئاماده كردن.
ماركا: هه‌ستده‌كه‌ی هانده‌ران هه‌مان رێز و خۆشه‌ویستیان بۆت مابێت؟
ڤاران: پێموانییه ئه‌و متمانه‌ی له نێوانماندا هه‌بوو نه‌مابێت، راسته ئاستمان خراپ بوو، به‌ڵام خۆم هاوڕێكام هه‌موو هه‌وڵێكی خۆماندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه، كه‌چی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی چامپیۆنزلیگمان برده‌وه به باشی ده‌رنه‌كه‌وتین.
ماركا: كه‌ی ئه‌و تیپه باوه‌ڕی به‌خۆیه‌وه نه‌ما؟ ئه‌و كاته‌ی به بارسێلۆنا دۆڕان؟
ڤاران: نه‌خێر باوه‌ڕبه‌خۆبوونمان كۆتایی نه‌هات، پێموایه ئه‌وه‌نده له كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانیش به‌وڕاده ماندوونه‌بووینه، دۆڕانمان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، ناخۆشترین هه‌فته‌ی ژیانی وه‌رزشیمان بوو، گورزێكی كوشنده بوو، هه‌تا له ژووری خۆگۆرینش باسمان لێوه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئاستێكی باشمان نیشاند.
ماركا: زێدان گۆڕانكاری زۆر ده‌كات؟
ڤاران: ئه‌و بۆ چاكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هاتۆته‌وه، ئێمه باوه‌ڕمان پێیه‌تی ئه‌و ده‌توانێت بیكات، پشتگیری بیرۆكه و پرۆژه‌كه‌ی ده‌كه‌ین بۆ به‌ره پێشوه‌چوونی ئاستمان، به‌دڵنیاه‌وه گۆئرانكاری ده‌كات.
ماركا: پۆگبا باش ده‌ناسیت وه‌رزی داهاتوو له مه‌دریده؟
ڤاران: ناتوانم باسی ئه‌وه قسانه بكه‌م كه له‌گه‌ڵ پۆگبا كردووه‌مه، به‌ڵام هه‌موو یاریزانێكی گه‌وره شوێنی له مه‌دریده، قسه و باسی زۆر له‌سه‌ر پۆگبا هه‌یه بابزانین له مانگی ئابی داهاتوو چی رووده‌داتن.
ماركا: له‌سه‌ر هازارد چی ده‌لێیت؟
ڤاران: ئه‌و كاته‌ی له فڕه‌نسا یاریی ده‌كرد ناسیومه، یاریزانێكی دیاره به‌هه‌مان شێوه كه قسه‌م له‌سه‌ر پۆگبا كرد، له‌وانه‌یه هازارد یاریی بۆ ریال بكات، كه باشترین به‌شی یاریی كردنی ژیانی ده‌بێت ، كاتێكیش له یاریی پێشكۆتایی مۆندیال رووبه‌رووی بوویه‌نه‌وه پلانێكی تایبه‌تمان بۆ راگترنی هازارد داڕشت.