بارسێلۆنا بەفەرمی داوای ڕۆیشتن لە یاریزانێکی دەکات

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر یانەی ڤالەنسیا، یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی دوای لە یاریزانێکی یانەکە کردوە کە بۆخۆی بەدوای یانەیەکی دیکە بگەڕێت.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا، ڕایگەیاندوە کە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بە (مالکۆم)یان ڕاگەیاندوە کە لە پلانەکانی ڕاهێنەر بۆ وەرزی داهاتوو شوێنی نابێتەوە و پێویستە بەدوای یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بگەڕێت، بەگوێرەی هەواڵەکە بارسا بۆ فرۆشتنی مالکۆم بری 40 ملیۆن یۆرۆی دیاری کردوە.

ئاشکرایە کە مالکۆم لەم وەرزەدا نەیتوانی متمانەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت و لە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگ دانبشتبوو، لە کاتێکدا چەن یانەیەکی ئیتاڵی و ئینگلیزی بایەخ بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییەکە دەدەن.lhg

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close