گاریس بەیل پلانەکانی زێدان تێک دەدات

وا دیارە (گاریس بەیل) هێرشبەری وێلزی یانەی ڕیال مەدرید هیچ بەنیازی ئەوە نییە یانەکە بەجێ بهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، ئەو کارەش پێچەوانەی خواستی زێدانی ڕاهێنەر و پێرێزی سەرۆکی یانەکەیە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە بەیل لە دوایین یاری مێرەنگی بەرانبەر ریال بیتیس ماڵئاوایی لە هیچ یاریزانێکی هاوڕێی نەکرد و زۆریش هێور بوو، بە پێچەوانەی کیلۆر ناڤاس کە مالئاوایی لە هاندەران و یاریزانانیش کرد، بەگوێرەی هەواڵەکە بەیل و بریکاری کارەکانی کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هەر لە مەدرید بمێننەوە، هەروەها خانەوادەی بەیل زۆریان بەلاوە خۆشە کە لە مەدرید ژیان بەسەر ببەن، جگە لەوەش بەیل بە وەرگرتنی بەرزترین مووچە لە ریال مەدرید کە 17 ملیۆن یۆرۆیە نایەوێت بارودۆخەکە لەخۆی تێک بدات و چاکیش دەزانێت کە لە هیچ یانەیەکی دیکە ئەو مووچەیەی پێ نادرێت، ئەوانە وایان کردوە ڕیال ئاسنکاری بکات بۆ دەرچووی یاریزانە وێلزییەکە کە زێدان بەڕاشکاوی پێی ڕاگەیاندوە کە لە پلانەکانی دا شوێنی نابێتەوە.

لەکۆتایی بابەتەکەی ماڕکا هاتوە کە مانەوەی بەیل و هەموو پلانەکانی زێدان و پێرێزی پەک خستوە، بۆی لەوساتە ڕیال مەدرید گەیشتوەتە ئەو بڕیارەی کە بەیل لە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بە 60 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن تاکو پارەکەی لە تۆکمە کردنی یانەکە کڕینی یاریزانی دیکە بەکار بهێنن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close