یاریزانێکی سعوودی لە خولێکی فوتساڵی ڕەمەزانیدا گیانی لەدەستدەدات

میدیاکانی سعوودیە هەواڵی مردنی کتوپڕی یاریزانێکی سعوودییان بڵاوکردوەتەوە، کە لە نێو یاریگادا لەکاتی بەڕێوە چوونی یارییەکی خولی فوتساڵ کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەنجامدرا بوو، کە تێیدا یاریزانەکە لەهۆش خۆی دەچێت و دواتریش گیان دەسپێرێت.

بەپێی هەواڵەکە (حەیدەر مەغفووری)کە یاریزانێکی پیشەگەر نییە و لە خولێکی ڕەمەزانیدا لە شاری جیزان درەنگانی شەو یاری دەکات و لە پڕ هەست بە ماندوو بوون دەکات و یاریگا جێدەهێڵێت بەڵام دوای چەند چرکەیەک لەهۆش خۆی دەچێت و بە ئەمبولانص بۆ نەخۆشخانەی شا فەهد دەگوازرێتەوە و لەوێش بەهۆی تەنگە نەفەسی و هیلاکی دڵی لە لێدان دەوەستێت و گیانی لەدەست دەدات.

سەبارەت بە هۆکاری مردنی مەغفووری پزیشکان ئاماژەیان کردوە کە هۆکاری مردنەکەی کەم خەوی و هیلاکبوونی زیاد لە پێوست بووەدوای بەڕۆژوو بوون و بەسەر بردنی ڕۆژێکی سەخت.

 

وێنەیەکی حەیدەر مەغفووری کە لەیارییەکی فوتساڵدا گیانی لەدەست دا

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close