بارسێلۆنا داوای قوربانیدان لە دی لیخت دەکات

هەوڵەکانی یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە بۆ ئەوەی گرێبەستی (ماتیاس دی لیخت)ی بەرگریکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی بە سەرکەوتوویی بە کۆتا بهێنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی کارگێڕی بارسێلۆنا داوای لە لە دی لیخت کردوە کەمێک قوربانی بدات لە داواکارییە داراییەکان و مووچەکەی تاوەکو کارەکان بە زووترین کات تەواو بکرێن، بەگوێرەی هەواڵەکە چەندین جار نوێنەرانی یاریزانەکە و بارسێلۆنا دانیشتنیان کردوە بەڵام کێشەکە لێرە داواکارییەکان مینو ڕایۆرلا نین بەڵکو لە خودی یاریزانەکەیە کە دەیەوێت مووچەیەکی زیاتر لە فرینکی دی یۆنگی هاوڕێی پێ بدرێت، لەبەر ئەوەی کە یاریزانەکە لەدوای ئەو ئاستەی لە چامپیۆنزلیگ پێشکەشی کرد نرخی لە بۆرسەی یاریزانان زیادی کردوە، ڕۆژنامەکە سەردانی یاریزانەکەی بۆ بارسێلۆنا وەک ئاماژەیەکی باش هەڵسەنگاندوە و پێی وایە کە بۆ ئەوەیە کارەکانی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ بارسا بەم زووانە کۆتایی پێ بێت.

ئاشکرایە کە دی لیخت تەمەنی 19 ساڵە و کاپتنی یانەی ئەیاکس بوو، لەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی توانی هەردوو نازناوی خولی هۆلەندی و جامی هۆلەندا بەرزبکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close