هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە

دوای دڵنیابوون لە بابەتی جێهێشتنی (ئەنتوان گریزمان) بۆ یانەی ئاتلەتکۆ مەدرید، زۆربەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە دەکەن کە ئەستێرە فەرەنسییەکە زیاتر لە یانەی بارسێلۆنا نزیکە و بڕیارە پەیوەندی بەو یانەیە بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە ژوور خۆگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا بە شێویەکی تایبەتیش ئەستێرە گەورەکانی یانەکە پێشوازییەکی گرەم لە گریزمان ناکەن و هیچ بە هاتنی ئەو یاریزانە دڵخۆش نین، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە یاریزانان پەیامێکی خراپیان لەسەر هاتنی گریزمان بە (بارتۆمیۆ)ی سەرەۆکی یانەکە گەیاندوە.

هۆکاری ئەو ساردیەی یاریزانانی بارسێلۆنا بەرانبەر بە هاتنی چاوەڕوانکراوی گریزمان بۆ یانەکە بۆ پاشگەزبوونەوەی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە لەسەر بەڵێنەکەی پارساڵ کاتێک ڕایگەیاندبوو کە دەچێتە بارسێلۆنا، ئەو کات ئەستێرەکانی بارسێلۆنا لە پەیامەکانیان پێشوازیان لێکرد و خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی بەڵام لە کۆتاییدا گریزمان پاشگەز بوەوە ئەوەش وای کردوە کە دڵی یاریزانەکانی بارسێلۆنا لە خۆی بڕەنجێنێت.

ئاشکرایە کە یانەکانی بارسێلۆنا و بایەڕن و یۆڤێنتۆس بایەخ بە یاریزانەکە دەدەن لەکاتێکدا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی یاریزانەکە دوای لێدوانەکانی تۆخێل و گواردیۆلا تا ڕادەیەک دوور کەوتنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close