ئەیاکس سەبارەت بە فرۆشتنی ڤان دی بیک بەریال یان بارسا هاتە دەنگ

دوای ئەوەی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی توانی ببێتە پاڵەوانی خولی هۆڵەندی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یانەکە دەربارەی رۆیشتنی (ڤان دی بیک)ی ئەستێرەی یانەکە بۆ ریال مەدرید یان بارسێلۆنا قسەی خۆی کرد.

لەم ڕووەوە، ماڕک ئۆڤەرماڕس، بەڕێوەبەری تیپی ئەیاکس ستایشی ڤان دی بیمکی کرد و گوتی ئەو یاریزانە شایستەی خەڵاتکردنە لەسەر ئەو ئاستەی پێشکەشی کردوە، لەبەر ئەوەی ئاستی ئەو پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە بە ماوەیەکی کەم بوەتە جێی سەرنجی یانە گەروەکانی ئەوروپا.

دەربارەی ڕۆیشتنی ڤان ید بیک، بۆریال مەدرید یان بارسێلۆنا بەڕێوەبەری یانە هۆڵەندییەکە گوتی” یانەکەمان نایەوێت لەو ساتە ئەو یاریزان لە کیس بدات، بۆیە بەنیازنین بیفرۆشین.

ئاشکرایە کە ئەیاکس لە یارییەکەی دوێنێ شەودا دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی گرافاشاب بە ئەنجامی 4-1 توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە و پلەی دووەمی بۆ ئایندهۆفن جێهێشت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close