ئەستێرەیەکی گرنگی چێلسی تووشی پێکان هات

لەکاتێکی هەستیاردا و بەر لەماوەیەکی کەم لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەرانبەر ئاڕسناڵ، یانەی چێلسی لەندەنی بە پێکانی ئەستێرەیەکی گرنگی تیپەکە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

لەم بارەیەوە یانەی چێلسی لە گەشتەکەی ئەمەریکا و لە یارییەکی دۆستانەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرانبەر نیو ئینگلاند ڕیڤێلیوشن کاتێک ئەنجامەکە 3-0 لە بەرژەوەندی ولە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا لۆڤتس چیکی هێرشبەری یانەکەی بەهۆی پێکان لەدەستدا، بەگوێرەی هەواڵە ئەگەری زۆری هەیە لۆڤتس نەتوانێت بۆ یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەرانبەر ئارسینال بەشداری بکات، هەرچەندە بڕیارە پشکنینی وردی بۆ ئەنجام بدرێت تا وادەی دوور کەوتنەوەی بە تەواوی دیاری بکات.

ئاشکرایە کە لۆڤتس چیک یەکێکە لە هێرشبەرە لاوە دیارەکانی پرێمەرلیگ و ئەو یاریزانە توانیویەتی لە نێو پلانەکانی ساری ڕاهێنەر شوێن بۆ خۆی بکاتەوە و ئاستێکی بەرزیش لە پرێمەرلیگ یۆرۆپا لیگ پێشکەش بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close