لیڤەرپوول حەز ناکات بارسێلۆنا کۆتینیۆ بفرۆشێت

هەواڵە جیا جیاکان لەسەر ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی (فیلیپ کۆتینیۆ) لە بارسێلۆنا یانەی لیڤەرپوولی تیپی پێشتر کۆتینیۆی نیگەران کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە فرۆشتنی کۆتینیۆ لەو ساتەدا زیانێکی دارایی گەورە لە یانەی لیڤەرپوول دەدات، کە کۆتینیۆی لە کانوونی دووەمی ساڵی 2018 بە بری 163 ملیۆن یۆرۆ بە بارسێلۆنا فرۆشتوە، بە پێی ڕۆژنامەکە لیڤەرپوول بری 25 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەردەکەوێت گەر کۆتینیۆ لە بارسێلۆنا بڕوات، لەبەر ئەوەی لە گرێبەستەکەی بڕگەیەگ هەیە کە دەڵێت یانەی لیڤەرپوول بری 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت گەر کۆتینیۆ گەیشتە یاری ژمارە 100 لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەو کارەش بە مانەوەی یاریزانەکە ئاسانە و لە ئێستادا کۆتینیۆ 74 یاری بە درێسی بارسا ئەنجمداوە.

خاڵی دووەم کە زیان بە لیڤەرپوول دەگەیەنێت ئەوەیە کە هەر کاتێک بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت ئەوا پێوستە 5 ملیۆن یۆرۆ بە لیڤەرپوول بدرێت، بەمەش بە رۆیشتنی کۆتینیۆ ئەم مەرجەش بە زیانی یانە سوورپۆشەکە کۆتایی پێ دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close