دی یۆنگ بەڵێنێکی تایبەت بە مێسی دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەگەڵ یانەی ئەیاکس نازناوی خولی هۆڵەندی بەدەستهێنا، فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی داهاتووی یانەی بارسێلۆنا بەڵێنێکی بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە دا.

لەم بارەیەوە دی یۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی ئەیاکس کە لەم هاوینە بە فەرمی پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات، گوتی “زۆر پەرۆشم بۆ بینینی مێسی و مەشق کردن شان بەشانی ئەو یاریزان گەورەیە، من بەڵێنی پێ دەدەم کە لەگەڵ یارییەکانی وەرزی داهاتوو زۆرترین تۆپی پێ بدەم”، دی یۆنگ سەبارەت بە تەواو بوونی کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئەیاکس گوتی”لێرە کارەکان زۆر بە خێرایی تێپەڕبوون، لەگەڵ ڕۆیشتنم بیری ئێرەش دەکەم، بەڵام من زۆر بەدوای ئەوە دەگەڕێم شتی تازە تاقی بکەمەوە، لە کۆتایی قسەکانیشدا گوتی من شێوازی خۆم ناگۆڕم، کاتێک پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکەم بەلاشمەوە گرنگ نییە کە تیشک دەخەنە سەرم یان نا، خۆم دەزانم چی دەکەم”.

ئاشکرایە کە دی یۆنگ یەکێکە لە گرێبەستە تازەکانی یانەی بارسێلۆنا و بڕیارە لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە لاوە لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و لە وەرزی تاوەدا درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بپۆشێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close