یاریی کۆتایی پاشکۆی چامپیۆنشیپ لە نێوان جۆن تێری و فرانک لامپارد دەبێت

دوای ئەوەی هەردوو یانەی دێربی کاونتی و ئەستۆن ڤێلا توانیان لە یانەکانی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و لیدز یونایتد ببەنەوە گەیشتنە یاریی کۆتایی پاشکۆی جامی چامپیۆنشیپ بۆ سەرکەوتن بۆ پرێمەرلیگ

ئەستۆن ڤێلا بە سەرکردایەتی جۆن تێری کاپتنی پێشووی چێڵسی کە یاریدەدەری راهێنەری ئەستۆن ڤێلایە، توانی بە لێدانی یەکلای کەرەوە لە وێست برۆمیچ بباتەوە خۆی بگەیەنەتە یاریی کۆتایی پاشکۆی جامی چامپیۆنشیپ

یانەی دێربی کاونتی بە راهێنەرایەتی فرانک لامپارد توانی لە لیدز یونایتدی مارسێلۆ بێڵسای ئەرژەنتینی بباتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ و خۆی بگەیەنەتە یاریی کۆتایی، لە یاریی کۆتایی روبەرووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە

بریارە یاریی کۆتایی لە بەرواری 27ی ئەم مانگە لە یاریگایی وێمبلی ئەنجام بدرێت، یانەی براوەش راستەوخۆ سەر دەکەوێت بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەرلیگ

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close