مێسی به‌ باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكرا

لیۆنێل میسی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا به‌ پێی راپرسیه‌كی گۆڤاری فۆرفۆرتو، له‌ناو 101 یاریزانی تۆپی پێ له‌  ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو باشترین یاریزان ده‌ستنیشانكراوه‌، پێش زۆرێك له‌ ئه‌ستێره‌كان كه‌وتۆته‌وه‌.

مێسی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و پێش رۆناڵدۆ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، كه‌ دۆن خانه‌ی دووه‌م به‌شییه‌تی، زێدانی راهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌درید له‌ پله‌ی سێیه‌م باشترینه‌كان دێت، رۆناڵدۆی دیارده‌ش له‌ پله‌ی چواره‌م دایه‌، ئینجا رۆناڵدینهۆی بڕازیلی یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی بلاوگرانا له‌  خانه‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.

لۆكا مۆدریچی باشترین یاریزانی جیهان له‌ 2018 له‌ خانه‌ی نۆزده‌یه‌م دێت، هه‌رچی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچه‌ له‌ په‌نجاو پێنجه‌م دێت و رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید له‌ خانه‌ی بیس و چواره‌م دێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close