بارسێلۆنا رێگا بە رۆیشتنی کۆتینهۆ دەدات؟

ئاست نزمی فلیپ کۆتینهۆی برازیلی و یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی، چارەنووسی ئەو یاریزانە لەگەڵ بلوگرانا تاوەکو ئێستا بە ناڕونی هێشتووەتەوە، ئەمڕۆش سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، بارسا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە رێگا بە رۆیشتنی کۆتینهۆ دەدات لە کامپ نوو.

رۆژنامەی (کالچیۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵی بلاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەیە دەست بەرداری کۆتینهۆ بێت و گفتوگۆ لەسەر هەر دەستەوارەی بکات کە پێشکەشی بکرێت، بەڵام بارسا کەمتر لە  100ملیۆن یۆرۆ زەحمەتە دەست بەرداری ئەو یاریزانە برازیلییە بێت، چونکە بلوگرانا دەیەوێت بەو پارەیەی کۆتینهۆ، ئەنتوان گریزمان بگوازێتەوە ریزەکانی، کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ملیۆن 125یۆرۆی تیا دەچێت.

کۆتینهۆ، نزیکەی دوو وەرز دەبێت لە لیڤەرپوولی ئینگلیزی، پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد بەرامبەر 145ملیۆن یۆرۆ، ئێستاش بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پیشان بدات، بارسا دەیەوێت دەست بەرداری ببێت، هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان و چێلسی، یۆڤێنتۆس ئارەزوو دەکەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close