ریال مەدرید شۆرشێکی مێژوویی ئەنجام دەدات

ئەنجامەکانی ئەم وەرزە ریال مەدرید بە جۆرێک خراپ بوو، کە یانەکە نازانێت لە کوێوە دەست بە گۆرانکارییەکان بکات، لە نوێترین هەواڵی ئەمڕۆی رۆژنامەکانی ئیسپانی بڵاوکراوەتەوە، ریال مەدرید لەم هاوینە شۆرشێک ئەنجام دەدات کە لە مێژووی شاهانە هەرگیز ئەمە رووی نەداوە.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی بڵاویکردووتەوە، ریال مەدید دەیەوێت لەم هاوینە بەیەکجار دەست بەرداری 14یاریزانی زیاتری یانەکەی بێت، دیاترین ئەو یاریزانانەش کایلۆر ناڤاس، ریگیلۆن و خیسیۆس ڤایخۆ، تیۆ هێرناندێز و دانی سیبایۆس، مارکۆس یۆریێنتی، ئۆدیگارد و خامێس رۆدریگز، ماتیۆ کۆڤاسیچ و ئۆسکار، گاریس بێل و دی تۆماس، بۆرخا مایۆراڵ.

جگەلەم یاریزانانە، هەریەکە لە ماریانۆ دیاز، لۆکاس ڤازکێز و ئیسکۆ ئەلارکۆن، براهیم دیاز چارەنوسیان تاوەکو ئێستا دیار نییە، کە لە پلانەکانی زێدان دەبن بۆ وەرزی داهاتوو یان نا.

رۆژنامە ئیسپانیەکە، جگە لەم ناوانە، ناوی ئەو یاریزانەشی بڵاوکردووتەوە کە زێدان دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی ئەو دابن، ئەوانیش ئیدین هازارد، پۆل پۆگبا و فرلاند مێندی، لۆکا یۆڤیچ، کریستیان ئیرێکسن، پێشتریش مێرەنگی ئیدێر میلتاوی لە پۆرتۆ گواستووەتوە ریزەکانی.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close