خوان لاپۆرتا لەبارەی گواستنەوەی گریزمان بۆ بارسێلۆنا قسەی خۆی کرد

ئەنتوان گریزمان

دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە، ئاتڵێتیکۆ مەدرید بەفەرمی بڵاوکردەوە، ئەنتوان گریزمانی فڕەنسی چیتر لەگەڵ یانەکە بەردەوام نابێت و لە کۆتایی ئەم وەرزە بە فەرمی ریزەکانی رۆخی بلانکۆس جێدەهێڵیت، تاوەکو ئێستا وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە دیار نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت نزکترین یانەی لە گریزمان بارسێلۆنایە.

خوان لاپۆرتا بۆ رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی قسەی کردووە و گوتویەتی:”گواستنەوەی گریزمان بۆ بارسێلۆنا کێشەکان چارەسەر ناکات و ناتوانێت یارمەتی بارسا بدات، بەجۆرێک کە هەڵبژاردنێکی باش نییە بۆ بارسێلۆنا.

لاپۆرتا، کە بەنیازە لە هەڵبژاردنی داهاتووی خۆی بۆ سەرۆکایەتی بارسێلۆنا هەڵبژێرێتەوە، لە بەردەوامی قسەکانی گوتی:” هاندەرانی بارسا گریزمانیان ناوێت، جگەلەوە گواستنەوەی گریزمان پارەیێکی زۆری تیا دەچێت”.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close