بارسیلۆنا له‌سه‌ر داوای مێسی ئه‌م سێ یاریزانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی

مێسی دوای كرانه‌ده‌ه‌وه‌یان له‌ چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر ده‌ستی لیڤه‌رپوول دڵته‌نگه‌، ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌هێز بكاته‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو،چونكه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی ئه‌م یاریزانه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار، ئه‌مڕۆ چوراشه‌مه‌ بڵاویكرۆدته‌وه‌، كه‌ مێسی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆتینۆی و راكیتیچ و ساموێل ئۆمتیتی، دواوای كردووه‌ ئه‌م سێ یاریزانه‌ بۆ ریزه‌كانیان بگوازنه‌وه‌، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كیمیچ له‌ یارین میونشن و گریزمان له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید و دیلێخت له‌ ئه‌یاكس.

گریزمان دوێنێ رۆیشتنی خۆی له‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ راگه‌یاند، نرخی گواستنه‌وه‌شی 120 ملیۆن یۆرۆ تێپه‌ڕده‌كات، ماتیاس دیلێختیش ئاره‌زووی خۆی بۆ یارسا نیشانداوه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كیشی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نها كه‌میچ له‌ بارین ره‌نگه‌ گزاستنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close