سیمیدۆ بارسێلۆنا جێ دەهێڵێت

دوای ئەوەی لە دووساڵی ڕابردوو تا ئێستا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە چەندین دەستکەوت و ناسناودا ڕۆڵی خۆی گێڕا، (نیلسۆن سیمیدۆ) بەرگریکاری یانە کەتەلۆنییەکە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە سیمیدۆ کاتێک لە ساڵی 2017 لە بێنفیکای پوروگالی ڕووی کردە بارسێلۆنا لەسەرەتادا نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت و ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام لەگەڵ تیپەڕبوونی کات سیمیدۆ ئاستی بەرزی پیشانداو دەریخست کە دەکرێ بۆ یارییە گەورەکان و ساتە سەختەکانیش پشتی پێ قایم بکرێت، بۆیە ماوەی ڕابردوو شان بەشانی سێرجی ڕۆبێرتۆ بە بەردەوامی بەشداری لە یارییەکان کردوە، لەو ساتە سیمیدۆ هەست دەکات لەگەڵ ڤاڵڤێردی بواری تەواوی پێ نادرێت تا یاری بکات، هەروەها بەپێی ڕۆژنامەکە ئەو دەزانێت گەر بچێتە هەر یانەیەکی دیکەی ئەوروپا بە بەردەوامی سەرەکی دەبێت، بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە یاریزانە پورتوگالییەکە بیری جیدی لە رۆیشتن و جێهیشتنی یانە کەتەلۆنییەکە دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە سیمیدۆ لەو ساتەدا لەگەڵ لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە مەشقەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ یاری کۆتایی جامی شا بەرانبەر ڤالەنسیا ئامادە بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close