بارسێلۆنا گرێبەست پێشکەش بە پۆگبا دەکات و ڕیال مەدرید شۆک دەکات

وا دیارە میرکاتۆی ئەم هاوینە چەندین سوپڕایزی سەیر و چاوەڕوانکراو و گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان بایەخی بارسێلۆنا بە پۆل پۆگبای ئامانجی ڕیال مەدرید بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی لە سوپڕایزێکی گەورەدا ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا پلانی داڕشتوە بۆ ئەوەی گرێبەستێک بە بەهای 168 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە پۆگبا بکات، تا لە میرکاتۆی ئەم هاوینە یاریزانە فەرنسییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە بارسا دەیەوێت سوود لەپاری فرۆشتنی چاوەڕوانکراوی ڕاکیتیچ وەربگریت تا بتوانێت ئەو یاریزانە فەرنسییە ڕازیبکات و کارەکانی گواستنەوەی بەو ژمارە بەرزە بەکۆتا بهێنێت.

پۆگبا کە پێشتر ڕایگەیاندوە کە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هیچ هەست بەدڵخۆشی ناکات، ئاماژەی کردوە کە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ریال مەدرید نزیکترین وێستگەیە بۆ یاریزانەکە دوای ئەویش یۆڤێنتۆس و ئەمجارەش بارسێلۆنا هاتۆتە سەرخەت و داوای پۆگبا دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close