مانچێستەر یۆنایتد نرخی پۆگبای بە ریال مەدرید ڕاگەیاند

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بۆ دەستبەرداربوونی لە پۆل پۆگبای ئامانجی ریال مەدرید نرخی ئەستێرە فەرەنسییەکەی بە یانە ئیسپانییەکە ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ئیندیپیندت)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە شەیتانە سوورەکان داوای بری 170 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی دەستبەردار بێت لە پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەکە، کە لەو ساتەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاهێنەر و هاندەرانی یانەکەی بەڕەوشێکی خراپ تێپەڕدەبێت،هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە مانچێستەر یۆنایتد هێنانە ناوەوەی گاریس بەیلی بۆ نێو ئەو گرێبەستە ڕەتکردوەتەوە و ئاماژەی کردوە کە نایەوێت بەیل بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و یاریزانەکە لە پلانە داهاتووەکانی شەیتانە سوورەکاندا نییە.

ئاشکرایە کە پۆگبا دەیەوێت لەم وەرزە مان یۆنایتد بە فەرمی جێبهێڵێت یانەی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆسیش نزیکترین دوو یانەن کە یاریزانەکە لە ماوەی داهاتوو ڕووی تێ بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close