ئه‌م هاوینه‌ ئه‌م 10 گرێبه‌سته‌ زه‌به‌لاحه‌ له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان واژۆ ده‌كرێن

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌م 10 گرێبه‌سته‌ گه‌وریه‌ ئه‌نجامبدرێت، نرخی هه‌ر یه‌كێكیشیان له‌ 100 ملیۆن یۆرۆ تێپه‌ربكات، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی گواستنه‌وه‌كانی یاریزانان نرخه‌كان به‌مشێوه‌ به‌رزببنه‌وه‌.، یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن.

یه‌كه‌م، ئیدین هازارد، ئێستا له‌هه‌موو شوێنێك باسی گواستنه‌وه‌كه‌ی هازارد له‌ چێڵسیه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ بلوزی له‌نده‌نی پێشكه‌شی كرد نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌ 100 ملیۆن زیاتر ده‌كات.

دووه‌م، گاریس بێڵ، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید رۆیشتنی بێل له‌ یانه‌كه‌ له‌ كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ گومان ده‌كرێت به‌ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خولی ئینگلیزی،. ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی خواستن بێت ئه‌و نرخه‌ تێپه‌ر ناكات.

سێیه‌م، كریسیتیان ئێركسن، ره‌نگه‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دواین یاریی ئه‌و بێت له‌گه‌ڵ تۆتێنهام، ئه‌و ئێستا ئامانجی زۆربه‌ی یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپایه‌، خه‌رجی گواستنه‌وه‌شی پاره‌یه‌كی زۆر ده‌بێت.

چواره‌م، ئیسكۆ، له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كان له‌ كێشه‌دابووه‌، هه‌رچه‌ند خاوه‌نی مه‌هاره‌یه‌كی زۆریشه‌ له‌ یاریی كردندا، بۆیه‌ رۆیشتنی گومانی زۆری درووستكردووه‌.

پێنجه‌م، ئانتوان گریزمان، دوای ده‌رچوونی بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنزلیگ راسته‌وخۆ  دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی گریزمانیان كردووه‌، كه‌ ئێستا ده‌نگۆی رۆیشتتنی بۆ بارسا به‌ 125 ملیۆن یۆرۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

شه‌شه‌م، فلیپ كۆتینیۆ، له‌گه‌ڵ بارسا وه‌رزێكی خراپی به‌ڕێكرد، بۆیه‌ رۆیشتنی له‌م هاوینه‌ مسۆگه‌ره‌، به‌ڵام پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی  له‌ سه‌روو 100 ملیۆنه‌وه‌ ده‌بێت.

حه‌وته‌م، پاولۆ دیبالا، یاریزانێكی ئاست به‌رزه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ یۆڤێنتۆس له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام نرخی گواستنه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی 100 ملیۆنه‌وه‌یه‌.

گیدۆن و سانچۆ و جواو فلیكس، سانچۆ و فلیكس وه‌ك یاریزانی لاو زۆرترین سه‌رنجی یانه‌كانیان له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت، نرخی گواستنه‌وه‌یان له‌100 ملیۆن تێپه‌ڕبكات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close