ڕیال مەدرید ڕێگای دا ئەستێرەیەکی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت

لەکاتێکدا ریال مەدرید بەسەرپەرشتی زێدان خۆی بۆ گرێبەستە تازەکان ئامادەکردوە و کۆمەڵێک یاریزانیش بەڕێدەکات، یانەکە بە ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەوان ڕازین گەر ئەو هەتا ئەگەر پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ڕکابەریشیان بکات.

لەم بارەیەوە دەستەی کارگێڕی یانەی مێرەنگی لە دانیشتنی لەگەڵ گاریس بەیل بە یاریزانە وێلزییەکەیان ڕاگەیاندوە کە پێویستە بەزووترین کات ئەو یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە و پەیوەندی پێوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش هیچ لارییان نابێت هەتا ئەگەر بەیل پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ڕکابەریش بکات، بەرپرسانی ریال مەدرید پێیان وایە ئاستی یاریزانە وێلزییەکە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ریال مەدرید نابێت، گەر ئەو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بۆیە لەو حاڵەتەی یانە کەتەلۆنییەکە داوای بەیل بکات ئەوان گڵۆپی سەوز بۆڕۆیشتنی هەڵدەکەن.

ئاشکرایە کە زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بە گاریس بەیلی ڕاگەیاندوە کە لە پلانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو شوێنی نابێتەوە و پێویستە بۆ خۆی لە یانەیەکی دیکە بگەڕێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close