ئەگوێرۆ رونکردنەوەی لەسەر لێدوانەکەیدا

دوای ئەوەی لێدوانی ئەگوێرۆ دەربارەی باڵندۆر بڵاو کرایەوە کە گوتبوی مێسی دوورە لە باڵۆندۆر و پێویستە بدرێت بە یاریزانێکی تۆتنهام یان لیڤەرپووله، هەر زوو لە تویتەر وەڵامی هەموانی دایەوە

ئەگوێرۆ لە تویتەکەی دەڵێت، دڵخۆش نیم بەو لێکدانەوە هەڵەیەی کە دەربارەی لێدوانەکەم لەسەر باڵۆندۆر داومە کراوە، هیچ یاریزانێک جگە لە مێسی شایستەی ئەو خەڵاتە نیە تا ئەو کاتەی بەردەوامە لە یاریی کردن، بە تایبەت ئەو ئاستەی لە وەرزی ئەمساڵ پێشکەشی کردووە

پێشتر وا بڵاو کرایەوە کە ئەگوێرۆ لە لێدوانێکی باسی لەوە کردووە مێسی دوورە لە ناسناوی باڵۆندۆری ئەمساڵ، پێویستە بدرێت بە یاریزانێکی تۆتنهام یان لیڤەرپوول، دوای چەند کاتژمێرێک لە تویتەر رونکردنەوەی لەسەر لێدوانەکەیدا

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close