ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی رۆیشتنی گریزمانی راگەیاند

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رۆیشتنی ئانتوان گریزمانی لە ریزەکانی راگەیاند و گریزمانیش پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی لە ماڵپەڕی خۆی و هەژماری فەرمی لە تویتەر رۆیشتنی ئانتوان گریزمانی لە ریزەکانی راگەیاند و هەفتەی داهاتوو هێرشبەرە فڕەنسییەکە بەرامبەر لیڤانتی دوایین یاریی بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجام دەدات.

گریزمان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی رۆیشتنی دەڵێت ‘پێنج ساڵی نایابم لێرە بەڕێکرد، سووپاس بۆ هەموو شتێک کە بە منتان بەخشی، هەمیشە لە دڵم دەمێننەوە’.

گریزمان بەرامبەر 125 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە دەکات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close