تەواو گریزمان دوایین بڕیاری خۆی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید راگەیاند

ئەمڕۆ ئانتوان گریزمان لەگەڵ بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆبووەوە و دوایین بڕیاری خۆی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاند.

رۆژنامەی مارکا و سپۆرتی ئیسپانی و جیانلۆکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی کەمێک لەمەوبەر ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی راشکاوانە ویستی خۆی بۆ رۆیشتن لە یانەکە راگەیاندووە و گوتویەتی دەیەوێت ئەم هاوینە ئاتلێتیکۆ بەجێهێڵێت.

سەرجەم میدیایەکان لەسەر ئەوە کۆکن یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر لیڤانتی دەبێتە دوایین یاریی گریزمان بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەم هاوینە بەرامبەر 125 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا، کە ئەو بڕە پارەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close