دوای 17 ساڵ رۆناڵدۆی گەورە نهێنیەکی خۆی لە مۆندیالی 2002 ئاشکرا دەکات

دوای تێپەربوونی 17 ساڵ لەسەر مۆندیالی 2002ی کۆریا و یابان، رۆنالدۆ نازاریۆ دا لیمیای بڕازیلی نهێنیەکی شەوی پێش ئەنجامدانی یاریی کۆتایی ئاشکرا دەکات، باس لەو ترسە دەکات کە بۆ یارییەکە هەیبووە

رۆناڵدۆ لە نوێترین لێدوانی باسی لە یاریی کۆتایی مۆندلای 2002ی یابان و کۆریا دەکات کاتێک بڕازیل توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیا بباتەوە، رۆناڵدۆ لە لێدوانەکەی دەڵێت: شەوێک پێش یاریی کۆتایی مۆندیالی 2002 ترسێکی یەکجار زۆرم هەبوو، لەوەی هەمان کاری یاریی کۆتایی مۆندیالی 1998ی بەرامبەر فڕەنسا رووبداتەوە کاتێک یارییەکەمان دۆراند و مۆندیالمان لە دەستدا،

رۆناڵدۆ زیاتر لە بارەی یارییەکە دەڵێت: “ئەمشەوە پێش یارییەکە نەمدەتوانی بخەوم، خەو نەدەچووە چاوەکانم، دوام لە دیدایی گۆڵپارێز کرد دوای نانی ئێوارە لە لام بمێنێتەوە چونکە ناتوانم بخەوم، لە لام مایەوە تا ئارامی کردمەوە

لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2002 برازیل بە سەرکردایەتی رۆنالدۆ توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیا بباتەوە بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆی ناسناوەکە بەدەست بهێنێت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close