کریستیانۆ رۆناڵدۆ راهێنەری یۆڤێنتۆسە!

دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی لە یەکەم وەرز ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و شوێن پەنجەی خۆی تەواو لە یانەکە دەربخات، بەڵام ئێستا کەسایەتیێکی دیاری ئیتاڵیا دەڵێت: “کریستیانۆ راهێنەری یۆڤێنتۆسە”.

دی لۆرێنتس بۆ رۆژنامەی (کۆرێرۆ دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی قسەی کردووە و گوتویەتی:”کریستیانۆ رۆناڵدۆ راهێنەری یۆڤێنتۆسە، نەک ماسی ملیانۆ ئەلێگری، ئەگەر بە تەواوی سەرنجی راستیەکان بدەین، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ژووری جل گۆرین کریستیانۆ بریار دەدات”.

دەبارەی ئەوەی کە ئایا ناپۆلی دەرفەتی ئەوەی هەبا کە رۆناڵدۆی لە هاوینی رابردوو بگواستباوە ریزەکانی، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گوتی:” بەداخ نیم بۆ ئەوە، ئەمەش وەک ئەوەی یاریزانێک لەدەست بدەی”.

لە کۆتایی، دی لۆرێنتس دەربارە یەکەم وەرزی کریستیانۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس قسەی کرد و گوتی: “کریستیانۆ یارمەتیدەرێکی باشی یۆڤێنتۆس بوو و زۆر بەهێز دەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنن.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close