هاتنی ئیدین هازارد سەرۆکی ریال مەدرید دڵتەنگ دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساتی پەیوەندی کردنی ئیدین هازارد بە یانەی ریال مەدرید، (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریال مەدرید بەهۆی کارێکەوە بە هاتنی ئەستێرە بەلجیکییەکە دڵتەنگ و نیگەران بووە.

ڕۆژنامەی Le 10sport بڵاویکردوەتەوە کە پێرێز لەبەر ئەوە نیگەرانە چونکە هاتنی هازارد واتە داگیر کردنی باڵی چەپ ئەوەش مانای ئەوەیە ڤینیسیۆس جۆنیۆر بواری یاریکردنی زۆر کەم دەبێتەوە، بەمەش پێشکەوتنی یاریزانە بەڕازیلییە لاوەکە خاو دەبێت و دوا دەکەوێت لە کاتێکدا لەم وەرزەدا ئەو یاریزانە کارێکی باشی ئەنجام دابوو، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پێرێز نیگەرانە لەوەی هاتنی هازارد خواست و گڕو تینی یاریزانە لاوە بەڕازیلییەکە دابمرکێنێت و ڤینیسیۆس لەسەر کورسی یەدەگ فەرامۆش بکرێت. لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی ڕیال بە چاوی داهاتووی ریال مەدرید سەیری ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکات.

ئاشکرایە کە بڕیارە دوای تەواو بوونی یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ ئیدین هازارد بە فەرمی بەرانبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close