پاریس سان جێرمان 210 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی 3 ئەستێرەی ڕیال مەدرید خەرج دەکات

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی 3 ئەستێرەی گرنگی یانەی ریال مەدرید لەم هاوینە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (Le Parisien)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە ناسڕ خلێفی ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی بری 210 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکەن بۆ ئەوەی هەر یەکە لە تۆنی کڕۆس و گاریس بەیل و ئیسکۆ لە میرکاتۆی ئەم هاوینە بۆ ڕیزەکانی یانە فەرنسییەکە بگوازنەوە، لە کاتێکدا کە ئیدینسۆن کاڤانی و دراکسلەر لە جێهێشتنی یانەی پاریس نزیک دەبنەوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە نرخی کڕۆس لە بۆرسەی ئێستای یاریزانان دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا نرخی ڕاستەقینەی گاریس بەیل لە بۆرسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە و لەکاتێکدا نرخی ئیسکۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لەکۆتاییدا لە هەواڵەکەی ڕۆژنامە پاریسییەکە هیچ ئاماژەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە ئەو گرێبەستە پەیوەندی بە ڕۆیشتنی مباپی یان نێیمار بەشێوەی ئاڵوگۆڕکردن بۆ یانەی ریال مەدرید هەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close