رۆما دوای 18 ساڵ بەفەرمی رۆیشتنی دی رۆسی لە یانەکەی راگەیاند

یانەی رۆمای ئیتاڵی بەفەرمی دوای 18 ساڵ یاریکردن رۆیشتنی دانیێلی دی رۆسی لە ریزەکانی راگەیاند.

یانەی رۆمای ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکردووە، دی رۆسی کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەیان بەجێدەهێڵێت، کە تەنیا دوو هەفتە لەم وەرزەی سێریا ئەی ماوە، رۆژی شەممە رۆما لە گەڕی سی و حەوتەم دەبێتە میوانی ساسۆلۆ، هەفتەی دواتریش رۆژی یەکشەممە لە دوایین گەڕ لە یاریگای خۆی میوانداریی پارما دەکات، کە ئەو یارییە دەبێتە دوایین یاریی دی رۆسی بە درێسی پارما.

دی رۆسی 35 ساڵان لە ماوەی 18 ساڵی یاریکردنی بە درێسی رۆما 615 یاریی ئەنجام داوە و 63 گۆڵی کردووە و 54 گۆڵیشی دروستکردووە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close