بارسێلۆنا دی لیخت لە چنگی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەردەهێنێت

وا دیارە هاتنی دی لیخت بەرگریکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی بۆ یانەی بارسێلۆنا تەنها بەکات پەیوەستە ولە چەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

بەگوێرەی ئێزگەی کاتەلۆنیا یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دی لیخت بە فەرمی وەک یاریزانی یانەکە ڕادەگەیەنێت، بە گوێرەی هەواڵەکە پیپ سیگوێرا و ئاریک ئەبیدال لە شاری مۆنتی کارلۆی فەرنسا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ رایۆلا ئەنجام داوە و هەموو شتێکیان بڕاندوەتەوە و هەتا لەسەر پارەی گرێبەستەکەش ڕێکەوتوون، ئەوەی کە کارەکانی ئاسانکردوە خواستی دی لیخت بووە، کە ئارەزووی هەیە بۆ بارسێلۆنا یاری بکات، لە کاتێکدا یانەکانی بایەڕن میونشین و یۆڤێنتۆس و پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەکی دیکەش چاوەڕێی ڕەزامەندی یاریزانەکە دەکەن.

ئاشکرایە کە دی لیخت تەمەنی 19 ساڵە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئەیاکس لە چامپیۆنزلیگ و خوالی هۆڵەندی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کردوە و بووەتە جێی سەرنجی گەورە یانەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close