ماڕکا ناوەڕۆکی قسەکانی زێدان و ناڤاس ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی زێدان بە فەرمی بە (کیلۆر ناڤاس)ی گۆڵپارێزی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاند کە پێویستە ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێلێت، ڕۆژنامەی (ماڕکا) ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنی زێدانی بۆ گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە خستە ڕوو.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە هەفتەی ڕابردوو کارگێڕی ڕیال مەدرید هەواڵەکەی بە ناڤاس ڕاگەیاندبوو، بەوەی کە بۆ وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەسترێت، بەڵام گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە ئەو هەواڵەی زۆر بەلاوە ناخۆش بووە و خواستی ئەوەی هەبوو کە بۆ ئەم وەرزەش بەرگری لە گۆڵی مێرەنگی بکات، بۆیە چاوەڕێی دانیشتنێکی تایبەتی زێدان بوو، تا ڕاهێنەری یانەکە دوایین قسەی خۆی بکات، بەپێی (ماڕکا) زێدان بە ناڤاسی گوتوە کە ئەو هیچ شتێکی پێ ناکرێت لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە ئەنجومەنی کارگێڕی ڕیال مەدرید دەرچوە، هەروەها داوای لە ناڤاس کردوە کە بۆ خۆی تاوتوێی ئەو گرێبەستانە بکات کە بۆی هاتوون تا لەم هاوینە پەیوەندی بەیانەیەکی دیکە بکات.

ئاشکرایە کە ناڤاس تەمەنی 32 ساڵە و لەگەڵ ڕیال مەدرید لەسەردەمی زێدان توانیویەتی سێ جار لەسەر چامپیۆنزلیگ و چەندین پاڵەوانێتی دیکە بۆ مێرەنگی دەستبەربکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close