ئه‌لێگری بۆیه‌كه‌مجار نهێنییه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ راهێنانه‌كانی یۆڤێنتۆس ئاشكرا ده‌كات

ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری بۆیه‌كه‌مجار نهێنییه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ راهێنانه‌كاندا ئاشكرا ده‌كات و باسی جددییه‌تی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ پۆرتوگاڵییه‌ ده‌كات.

ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری، راهێنه‌ری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییه‌وه‌ له‌ نوێترین لێدوانیدا ده‌ڵێت ‘رۆناڵدۆ له‌ رووی هزری و بیركردنه‌وه‌وه‌ له‌ هه‌مووان باشتره‌، ئه‌و یاریزانێكه‌ ئامانجه‌كانی خۆی بۆ خۆی داناوه‌، رۆناڵدۆ له‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا هه‌موو شتێكی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هیچ شتێك نه‌ماوه‌ به‌ده‌ستی نه‌هێنابێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه‌ چه‌ند ئامانجێكی بۆ خۆی داناوه‌ و هه‌میشه‌ كاریان بۆ ده‌كات’.

هه‌روه‌ها ئه‌لێگری ده‌ڵێت ‘هه‌میشه‌ رۆژی دوای یارییه‌كان ئێمه‌ راهێنانمان هه‌یه‌، هه‌میشه‌ رۆناڵدۆ هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت یه‌للا با چێژ ببینین، ئامانجی ئه‌و له‌ چێژوه‌رگرتن ئه‌وه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ یارییه‌كانی ناو راهێنانه‌كانیشدا براوه‌ بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت’.

ئه‌لێگری پێیوایه‌ ئیبراهیمۆڤیچیش له‌ رووی جددیبوونه‌وه‌ هه‌مان سیفاتی هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت ‘كاتێك له‌ ئه‌یسی میلان بوو، ئیبراهیمۆڤیچیش هه‌مان سیفاتی هه‌بوو، له‌ راهێنانه‌كان زۆر تووڕه‌ ده‌بوو ئه‌گه‌ر یاریزانێك به‌هه‌ڵه‌ پاسێكی پێبدابا، جارێكیان چوومه‌ لای و پێمگوت ئیبرا ده‌بێت بزانیت هه‌موو یاریزانه‌كان نموونه‌یی نین، هه‌موویان وه‌كو تۆ نین، بۆیه‌ پێویسته‌ پشوو درێژ بین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مووان نموونه‌یی بوونایه‌ ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ده‌بوو’.

هه‌روه‌ها ئه‌لێگری ده‌ڵێت ‘كریستیانۆ له‌م لایه‌نه‌وه‌ زۆر له‌ ئیبراهیمۆڤیچ باشتره‌، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌مووان جیاوازتره‌ و شێتی یاریكردنه‌، به‌ڵام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ نییه‌ كه‌ توانا و ئاستیان له‌و لاوازتره‌ و به‌قه‌ده‌ر ئه‌و جددی نین’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close