سبه‌ی گریزمان و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌باره‌ی چوونی گریزمان بۆ بارسێلۆنا كۆده‌بنه‌وه‌

سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئانتوان گریزمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجام ده‌دات و دوایین بڕیاری خۆیان پێده‌ڵێت.

رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئانتوان گریزمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ ئێستاوه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یدا ئاشكرایكردووه‌، بارسێلۆنا بڕیاری داوه‌ یه‌كه‌م و گرنگترین كاری له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ كڕینی گریزمان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاری داوه‌ له‌گه‌ڵ ئاتلێتی ده‌ست به‌ گفتوگۆكردن بكه‌ن.

رۆژنامه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید هه‌مووان ده‌زانن گریزمان ده‌یه‌وێت بچێته‌ بارسا، بۆیه‌ پێیانوایه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانن ئه‌مجاره‌ گریزمان له‌ یانه‌كه‌یان بهێڵنه‌وه‌، كه‌ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌مكرایه‌وه‌ و ئێستا 120 ملیۆن یۆرۆیه‌، واته‌ بارسا به‌ دانی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌توانێت گریزمان بكڕێت.

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه‌، گریزمان و بارسێلۆنا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، ته‌نیا ماوه‌ بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید بگه‌نه‌ رێككه‌وتن كه‌ به‌مزووانه‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆكردن ده‌كه‌ن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close