رۆیشتنی یه‌كه‌م یاریزانی ریال مه‌درید له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ یه‌كلابووه‌وه‌

رۆیشتنی یه‌كه‌م یاریزان له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ له‌ ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی یه‌كلابووه‌وه‌، زیدان دوایین بڕیاری خۆی پێگوتووه‌.

میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه‌، زینه‌دین زیدان به‌ كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه‌، وه‌رزی داهاتوو له‌ پلانه‌كانی ئه‌ودا نابێت و پشتی پێ نابه‌ستێت، داوای لێكردووه‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌، چونكه‌ زیزۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به‌ تیبۆ كۆرتوا ده‌به‌ستێت.

رۆژنامه‌كان ئاشكرایانكردووه‌، ریال مه‌درید به‌وه‌ رازییه‌ ناڤاس مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌ و له‌ یانه‌كه‌یان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ناڤاس به‌م پێشنیاره‌ رازی نییه‌، كه‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته‌ 5 ملیۆن یۆرۆ و چه‌ندین یانه‌ی وه‌كو مانچێسته‌ر یونایتد و ناپۆلی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر هێل بۆ گواستنه‌وه‌ی.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close