دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌شوێنگره‌وه‌ی مێسی و رۆناڵدۆ داده‌نرێن
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له لایه‌ن لۆكا مۆدریچ له دوای ساڵی 2007وه، رووداوێكی گه‌وره‌بوو، به‌ڵام نه‌بووه شوێنگره‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆناڵدۆ و مێسی، پێگه‌ی گۆڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی دیاریی كردووه، كه نزیكن له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می دوو ئه‌ستێره‌كه شوێنیان بگرنه‌وه.
ته‌مه‌نی رناڵدۆ 34 ساڵه و مێسیش 32 ساڵ، ئه‌مه‌ش واتا نیزكبوونه‌وه‌ی كۆتاییانه، له ئێستاشدا چوار یاریزان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان تا ببنه میراتگری راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن خه‌ڵاتی 10 باڵۆن دۆری جیهانی، نێیمار به‌ربژێری یه‌كه‌مه به‌ڵام تاكه رێگری ئه‌و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته مناڵانه‌یه كه له یاریگاكان ئه‌نجامی ده‌دات.
محه‌مه‌د سه‌لاح و هازارد ئه‌وان له‌سه‌ر رێگا راسته‌كه ده‌ڕۆن، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی كه‌میان له به‌رده‌مه تا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له مێسی و رۆناڵدۆ كێبرێكی له‌سه‌ر باشترینی جیهان بكه‌ن.
كیلیان مباپێ، نزیكترین و به‌هێزترین یاریزانه تا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له لوتكه‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌و له ته‌مه‌نی 20 ساڵی جامی جیهانی بردۆته‌وه، زۆر ژماره‌ی پێوانه‌یشی به‌ناوی خۆ ی كردووه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئایندیه‌كی گه‌شی لیده‌كرێت، نرخی گواستنه‌وه‌شی له بازاڕدا گه‌یشتۆته لوتكه.
بۆچونه‌كان وان هازارد له شوێنی رۆناڵدۆ له لالیگا كێبڕكێی مێسی ده‌كات، مباپێ و نێماریش له پاریس سانجێرمان، محه‌مه‌د سه‌لاحیش له لیڤه‌رپوول هه‌وڵی گه‌یشتن به لوتكه ده‌دات.