ئه‌و 10 یاریزانه‌ی بارسێلۆنا له‌ لیسیتی ره‌شدان و ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت

بارسێلۆنا دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول، كارگێڕی یانه‌كه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات شۆرشێك له‌ كرین و فرۆشتنی یاریزانان له‌ یانه‌كه‌ به‌رپابكات، له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی سوودیان بۆ یانه‌كه‌ نییه‌ بیانفرۆشێت و دواتر پاره‌ی ئه‌وان له‌ كڕینی چه‌ند یاریزانێكی سووپه‌ر خه‌رج بكات، پێگه‌ی گۆڵ ئه‌و 10 یاریزانه‌ی دیاریی كردووه‌، كه‌ بارسا ده‌یانفرۆشێت.

دێنیز سوارێز، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئاڕسێناڵ بارسا هه‌وڵی فرۆشتنی ده‌دات، تا سوود له‌ پاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، دوای رۆیشتنیشیی بۆ ئارسێناڵ ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م یاریی له‌ بۆ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ كردووه‌، نه‌یتوانی له‌وێش بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.

مۆریلۆی به‌رگریكار دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن له‌ ڤاڵێنسیا روویكرده‌ بارسێلۆنا، نه‌یتوانی ئاستێكی بالش نیشان بدات، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رز ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی پێشووی.

بواتینگ، بارسا له‌و به‌نده‌ی باسی كڕینی هه‌میشه‌ی ده‌كات پاشه‌كشێی كردووه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ی ناوێت، بۆیه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ساسۆلۆ.

تۆماس فێرمایلین، بارسا گرێه‌ستی نوێ نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ خۆڕای یانه‌كه‌ جێبێڵێت.

رافینها به‌هۆی پێكانه‌وه‌ زۆر له‌ یاریگاكان داده‌بڕێت، بۆیه‌ ئه‌م پیكانانه‌ هۆكارن تا بارسا ده‌ستبه‌رداری بیت.

مالكۆم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی زۆریان پێدا بۆیاریی كردن به‌ڵام ئه‌و نه‌یتوانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ڕی زۆره‌ بارسا بیفرۆشێت و به‌هره‌مه‌ندێكی پێبكڕێت.

سیلیسنی گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی به‌هۆی كه‌می به‌شداری كردن له‌ یارییه‌كان ده‌یه‌وێت له‌ كۆتایی وه‌رز یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ جێبێڵێت.

ئیڤان راكیتیچ به‌هۆی گه‌وره‌ بوننی ته‌مه‌نی و خراپی ئاستی و دواتریش دوای دۆڕانه‌كه‌ی یاریگای ئانفێلد راسته‌وخۆ گه‌شتی سێڤییای كردبو بۆ ئاهه‌نگێڕان، ره‌نگه‌ له‌ كۆتایی وه‌رز  به‌ بری 60 ملیۆن یۆرۆ رووبكاته‌ ئه‌نته‌ر میلان.

ساموێل ئۆمتیتی، دوای پێكانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ژنۆی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئاستی زۆر خراپ بووه‌، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ كۆتای وه‌رز روو له‌ یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیاڵی بكات.

كۆتینهۆی بڕازیلی به‌هۆی خراپ ده‌ركه‌وتنی له‌ یارییه گه‌وره‌كان، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاڕاسته‌ ده‌كرێت، ئێستاش زۆرترین قسه‌ له‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌و ده‌كرێت له‌ كۆتایی وه‌رز.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close