ڤیدیۆ: دوای 14 ساڵ رۆناڵدینهۆ راستی و نا دروستی گرته‌ ڤیدیۆ بەناوبانگەکەی ئاشكرا كرد

لە دواین چاوپیکەوتنی رۆنالدینهۆ راستی و دروستی ئەو ڤیدیۆیەی ئاشکرا کرد کاتێک لە ساڵی 2005 ریکلامی بۆ کۆمپانیای نایک ئەنجامی دابوو، باس لە یارییە مێژووەیەکەی یاریگایی بێرنابیۆ دەکات

رۆنالدینهۆ لە نوێترین لێدوانی باس لەو گرتە ڤیدیۆیە دەکات و دەڵێت، بەڵێ ئەو گرتە ڤیدیۆیە دروستە، چەند جارێکی تر هەمان کارم لە ماڵەوە ئەنجام داوە،

لە درێژەی قسەکانی رۆناڵدینهۆ باسی لە چەپلە لێدانی هاندەرانی ریال مەدرید کرد لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و گوتی : شانازی بەو دیمەنە دەکەم، هەڵە نەبم پێش من تەنیا مارادۆنا ئەو کارەی بەرامبەر ئەنجامدراوە، قسەم لەگەڵی کرد، ئای لە یادگارییە

ڤیدیۆکە لە ساڵی 2005 کۆمپانیای نایک لە ریکلامێکی بۆ پێڵاوە تازەکەی تۆماری کرد کاتێک رۆنالدینهۆ لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت چوار جار لەسەر یەک تۆپەکە لە ستوونی گۆڵ دەدات و ناهێڵێت تۆپەکە بە زەوی بکەوێت، ئەم ڤیدیۆیەش بە زووی تەواوی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کرد و بوە یەکەم ڤیدیۆ بگاتە 1 ملیۆن بینەری لە یوتوب

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close