ڕاهێنەری چێلسی ڕۆیشتنی هازاردی راگەیاند

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، ساری ڕاهێنەری یانەی چێلسی لەندەنی دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرانبەر یانەی لیستەر سیتی بەبێ گۆڵ، بە لێدوانێک ڕۆیشتنی هازاردی پشت ڕاستکردەوە.

ساری لەم بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند و گوتی ” هازارد ئەستێرەیەکی گەورەی یانەی چێلسی بووە، ئێستا ساتی ئەوە هاتوە ئێمەش بە بڕیارەکەی ئەو ڕازی بین، هازارد لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدرید دەکات. ئەو قسەیەی ڕاهێنەری چێلسی ڕاستی قسەکانی هازارد دەسەلمێنێت کە ڕایگەیاندبوو کە سەبارەت بە رۆیشتنی لە چێلسی چەند هەفتەیەک لەمەو بەر هەموو شتێکی بە کارگێڕی یانەکە گوتوە ئەویش چاوەڕێی بارودۆخەکە دەکات.

ئاشکرایە کە هازارد تەمەنی 28 ساڵە و ئامانجی سەرەکی ریال مەدریدە و یەکێکە لە باشترین یاریزانانی پرێمەرلیگ و لەم وەرزەش بۆ چوارەم جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی پێ بەخشرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close